DiscoverAsoy RunakiEP 31 : Yad Rashid | CEO @ Avesta Group | له سۆزێکی زۆر تا ئاستی سه‌ربەرزکردنی ئاڵای #کوردستان
EP 31 : Yad Rashid | CEO @ Avesta Group | له سۆزێکی زۆر تا ئاستی سه‌ربەرزکردنی ئاڵای #کوردستان

EP 31 : Yad Rashid | CEO @ Avesta Group | له سۆزێکی زۆر تا ئاستی سه‌ربەرزکردنی ئاڵای #کوردستان

Update: 2025-10-29
Share

Description

سڵاوێکی گەرم بۆ هەموو بینه‌ران و بیسەرانی ئازیز.


بەخێربێن بۆ ئه‌ڵقەیەکی نوێی پۆدکاستەکەمان؛ ئه‌مڕۆ میوانێکی تایبەتمان هه‌یه‌، کەسایەتییەک که‌ زیاتر لە دوو ده‌یه‌یه‌ ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ گەشەپێدانی کەرتی تەکنەلۆجیای زانیاری له‌ هه‌رێمی کوردستان.

کاک یاد ڕەشید، بەڕێوبەری جێبەجێکاری گرووپی #ئاڤێستا.

ئه‌و له‌ ساڵی ٢٠٠٧، له‌ کاتێکدا که‌ #عێراق کەم‌وکوڕییەکی زۆری لە شارەزایی تەکنەلۆجیدا هەبوو، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئاڤێستا بوو. ئه‌و کۆمپانیایه‌ی که‌ وه‌ک تیمێکی بچووک بۆ دیزاینی وێبسایت ده‌ستی پێکرد و ئێستا بووه‌ به‌ یەکێک لە گەورەترین دابینکارانی خزمەتگوزاری IT له‌ عێراق، کە نووسینگەکانی لە سلێمانی، هەولێر، بەغدا و بەسرە هه‌یه‌.


ئاڤێستا لە بوارەکانی وەک گۆڕانکاری دیجیتاڵی، خزمەتگوزارییەکانی کڵاود، ئاسایشی سایبەری، پەرەپێدانی سۆفتوێر و چارەسەرەکانی مایکرۆسۆفت کار دەکات و خه‌ڵاتی نێودەوڵەتی بەنرخی لە کۆمپانیاکانی وەک مایکرۆسۆفت، ئادۆبی، کاسپێرسکی و ئاکرۆنیس وه‌رگرتووه‌.


کاک یاد ڕەشید جگە لە بەڕێوەبردنی کارەکانی، یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی بواری تەکنەلۆجیا لە کوردستان؛ ئەو بە شێوەیەکی چالاکانە لە میدیاکان، بۆنەکان و پێشبڕکێکانی داهێناندا بەشدارە و هەمیشە پشتگیری لە گەنجان و ستارتئەپە تەکنەلۆجییەکان دەکات.

ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێزیاندا باسی گەشتە پیشەییەکەی، داهاتووی تەکنەلۆجیا لە #کوردستان و ئاستەنگ و دەرفەتەکانی داهاتوو دەکەین.


 

 / yadrashid  


https://www.avestagroup.net


--------------------------------------------------------------------------------


00:00 : پوختەیەک لە ئامۆژگارییەکانی پۆدکاست

02:30 : پێشەکی

04:24 : ناساندنی میوانی بەرنامەکە کاک یاد ڕەشید

06:00 : ڕێگای سەرەتای ژیانت کە گەیاندیتە ئەم خاڵەی سەرکەوتن و دەستپێکردنی کۆمپانیای تایبەت بە خۆت

11:45 : شێوازی بیرکردنەوەت چۆن پەرەی سەند و چۆن ئەم متمانەیەت بە خۆت بەدەست هێنا؟

14:15 : ئامۆژگاریتان بۆ گەنجان و کارمەندانی پەیوەست بە کۆمپانیایەکی نوێ

22:40 : کۆمپانیاکەتان چۆن لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ناسرا؟

26:55 : چۆن دەتوانین زمانی کوردی بپارێزین و خزمەت بە نەتەوەی کورد بکەین؟

29:30 : ستارتاپەکان ڕووبەڕووی چ کێشەیەک دەبنەوە لە گەشەکردن لە کوردستان؟

34:00 : کاتێک کۆمپانیاکەتان دەستپێکرد، ڕووبەڕووی چ ئاستەنگێک بوویتەوە؟ چۆن گەورە بوویت؟

41:50 : ژیری دەستکرد و ئەو پێشهاتانەی کە ڕوویانداوە چۆن کاریگەری لەسەر کارەکانت داناوە؟

44:30 : ئایا ژیری دەستکرد دەتوانێت کاری کارمەندێکت بۆ بکات؟

45:15 : لقەکانتان چۆن کاریگەرییان لەسەر گەشەی کۆمپانیاکەتان هەبووە و پلانەکانتان بۆ داهاتوو چین؟

48:00 : داهاتوی کوردستان لە دونیای تەکنەلۆجیا چۆن دەبینن؟

51:00 : پێشنیارەکانتان بۆ ئەو گەنجانەی دەیانەوێت گەشە بکەن؟

56:00 : پرۆسەی اینترنشیپ لە کۆمپانیاکان

01:01:00 : فێربوون و گەشەکردن لە کۆمپانیاکەتان چۆنە؟

01:08:00 : وشەی کۆتایی


Comments 
In Channel
loading
00:00
00:00
x

0.5x

0.8x

1.0x

1.25x

1.5x

2.0x

3.0x

Sleep Timer

Off

End of Episode

5 Minutes

10 Minutes

15 Minutes

30 Minutes

45 Minutes

60 Minutes

120 Minutes

EP 31 : Yad Rashid | CEO @ Avesta Group | له سۆزێکی زۆر تا ئاستی سه‌ربەرزکردنی ئاڵای #کوردستان

EP 31 : Yad Rashid | CEO @ Avesta Group | له سۆزێکی زۆر تا ئاستی سه‌ربەرزکردنی ئاڵای #کوردستان